ئه‌ڵماسێكی ده‌گمه‌ن كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 17 ده‌گه‌ڕێته‌وه له مه‌زادێكی ئاشكرادا له بریتانیا به 16 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی نزیكه‌ی 24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانییه بۆ پارچه ئه‌ڵماسێكی نه‌خشێنراو.
ئه‌م ئه‌ڵماسه پێش مه‌زادكردن نرخه‌كه‌ی به 7 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی خه‌مڵێندرا، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن خاوه‌ن دوكانێكی زێڕنگه‌ره‌وه به 16 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی كڕدرا، ئه‌م ئه‌ڵماسه‌ش به‌ئه‌ڵماسێكی ده‌گمه‌ن‌و مێژووی داده‌نرێت، مێژووی دروسكردنه‌كه‌شی بۆ سه‌ده‌ی 17 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ئه‌ڵماسه له هندستان دۆزراوه‌ته‌وه، خاوه‌ندارێتییه‌كه‌شی بۆ خێزانی یه‌كه‌م پادشای نه‌مسا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ساڵه‌كانی 1651 بۆ 1673.








