ده‌ڵێن خه‌تای خوێندكار نیه كه له وانه‌كایدا ده‌رناچێت و ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریای سه‌عیكردن ناكه‌وێت. بابێین حسابی بكه‌ین:
ساڵێك (365) ڕۆژه ژیانی خوێندكار له‌م 365 ڕۆژه‌دا به‌م جۆره‌یه:
(52) ڕۆژی هه‌ینی تێده‌كه‌وێت, واتا (313) ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه. (50) ڕۆژ پشووی هاوینه‌یه, واتا (263) ڕۆژ ده‌مینێته‌وه. هه‌موو ڕۆژێك هه‌شت كاتژمێر خه‌وتن ,واتا (122) ڕۆژ, ساڵه‌كه ده‌مێنێته‌وه (141) ڕۆژ. ڕۆژی كاتژمێرێك وه‌رزشكردن بۆله‌ش پێویسته, واتا له‌ساڵه‌که‌دا (15) ڕۆژ ده‌ڕوات, ده‌مێنێته‌وه (126) ڕۆژ. ڕۆژی دوو كاتژمێر بۆ نان خواردن له‌گه‌ڵ جوان جوینی خواردنه‌كه‌دا , بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی ته‌واوت تێدابێت، واته(30) ڕۆژی دیكه‌ش ده‌ڕوات، ده‌مێنێته‌وه (96)ڕۆژ. ڕۆژانه كاتژمێرێكت پێویسته بۆ قسه‌كردن و گفتوگۆ, چونكه مرۆڤ خۆی بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، واته (15) ڕۆژی دیكه‌ش ده‌ڕوات, ده‌مێنێته‌وه (81) ڕۆژ. ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه له‌ساڵه‌كه‌دا, به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه (35) ڕۆژه, ده‌مێنێته‌وه (46) ڕۆژ. ڕۆژ پشوه‌كانی مانگی ئازاروو وبۆنه ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان (40) ڕۆژ ده‌بن, ده‌مێنێته‌وه شه‌ش ڕۆژ. سێ ڕۆژ بۆ نه‌خۆشكه‌وتن دوو ڕۆژیش بۆ فلیم وچالاكیه هه‌مه جۆره‌كان ده‌مێنێته‌وه یه‌ك ڕۆژ ئه‌و ڕۆژه‌ش یادی له‌دایكبونته پیرۆزه!! هه‌موو ساڵێك به خۆشی!! ده‌ئیتر خوێندكاری داماو چۆن ده‌ربچێت؟

